پەیامی مەسعوود بارزانی بۆ پێنجەمین ساڵۆگەڕی کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی بۆ یادی جینۆساید کردنی ئێزدییەکان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تیایدا داوای هاوبەشیی هەولێر و بەغدا بۆ ئاوەدان کردنەوەی شنگال دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه‌ بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و كاره‌ساته‌ و دۆزینه‌وه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕفێندراوان و هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه‌ ڕێگه‌یێكی هاوبه‌ش بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی شنگال".

لە پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە: "ئه‌و كاره‌ساته‌ی تیرۆریستانی داعش به‌سه‌ر خه‌ڵكی شنگالیان هێنا، به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان جینۆسایده‌ و پێویسته‌ له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه‌ بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و كاره‌ساته‌".

رۆژی 3/8/2014، شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ هێرشی كرایه‌سه‌ر و به‌هۆی بۆشایی سه‌ربازی، توانییان به‌ ماوه‌یێكی كه‌م ناوچه‌كه‌ داگیر بكه‌ن و هه‌زاران ژن و منداڵ و پیاوانی ئێزدی رووبه‌ڕووی مه‌رگ و ئاواره‌بوون بكه‌نه‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65484

Your Comment

You are replying to: .
captcha