په‌رله‌مانتارێکی ده‌وڵه‌تی یاسا: گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک مه‌حاڵه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ پارێزگای جێناکۆکی که‌رکووک مه‌حاڵه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه‌ 3ی ئابی 2019 مه‌نسوور به‌عیجی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشکی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ پارێزگای جێناکۆکی که‌رکووک کارێکی مه‌حاڵه‌.

ناوبراو گوتیشی: پارێزگای که‌رکووک عێراقێكی بچووككراوه‌ که‌ هه‌موو پێکهاته‌ و ئیتنیکه‌کانی له‌خۆ گرتووه‌ و به‌ شێوه‌یێکی ئاشتییانه‌ و دوور له‌ زاڵبوونی حیزب یان لایه‌نێکی دیاریکراو له‌سه‌ر ئه‌و پارێزگایه‌ پێکه‌وه‌ ده‌ژین.

به‌عیجی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه ‌داوه‌ که‌ سه‌پاندنی یاسا و ئاسایش له‌ پارێزگای که‌رکووک ئه‌ركی حكوومه‌تی فیدراڵییه ‌و ناكرێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان.

ناوبراو ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ که‌رکووک مه‌حاڵه‌ و زیادی کرد: ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له ‌نێوان فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان كرا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕگه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی که‌رکووک زۆر گرنگه‌ بۆیه‌ داوا له‌ لایه‌نه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌كه‌ن دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ دواخستن و خاوبوونه‌وه‌ و ده‌ست بكه‌ن به ‌ڕێوشوێنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاک و بێگه‌رد له ‌پارێزگاكه‌دا.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65479

Your Comment

You are replying to: .
captcha