به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 3ی ئابی 2019 مه‌نسوور به‌عیجی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشکی ده‌وڵه‌تی یاسا له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند: گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ پارێزگای جێناکۆکی که‌رکووک کارێکی مه‌حاڵه.
ناوبراو گوتیشی: پارێزگای که‌رکووک عێراقێكی بچووككراوه که هه‌موو پێکهاته و ئیتنیکه‌کانی له‌خۆ گرتووه و به شێوه‌یێکی ئاشتییانه و دوور له زاڵبوونی حیزب یان لایه‌نێکی دیاریکراو له‌سه‌ر ئه‌و پارێزگایه پێکه‌وه ده‌ژین.
به‌عیجی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که سه‌پاندنی یاسا و ئاسایش له پارێزگای که‌رکووک ئه‌ركی حكوومه‌تی فیدراڵییه و ناكرێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ که‌رکووک مه‌حاڵه و زیادی کرد: ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له نێوان فراكسیۆنه سیاسییه‌كان كرا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی که‌رکووک زۆر گرنگه بۆیه داوا له لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌كه‌ن دوور بكه‌ونه‌وه له دواخستن و خاوبوونه‌وه و ده‌ست بكه‌ن به ڕێوشوێنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاک و بێگه‌رد له پارێزگاكه‌دا.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment