کوردپرێس:
ڕۆژی شه‌ممه 3ی ئابی 2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له توویتێکدا ڕای‌گه‌یاندووه: "له پێنجه‌مین ساڵیادی کۆمه‌ڵکوژی کوردانی ئێزدی له شنگال، ئێمه له دڵه‌وه یادی ئه‌وانه ده‌که‌ینه‌وه که بوونه قوربانیی ده‌ستی دڵڕه‌قییه‌کانی داعش له کوردستان و شوێنانی دیکه. پشوو ناده‌ین تاوه‌کوو تیرۆر له ناو ده‌به‌ین و قوربانیانی ڕفێندراو ده‌گه‌ڕێنینه‌وه."
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌شی گوتووه: "داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین بۆ ڕێگری کردن له کرده‌ی هاوشێوه ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه به جینۆساید بناسێنێت".
شایانی باسه؛ ئه‌مڕۆ 3-8-2019 هاوکاته له‌گه‌ڵ پێنجه‌م ساڵڕۆژی کۆنترۆڵ کردنی شنگال له‌لایه‌ن داعش و کۆمه‌ڵکوژکردن، بێسه‌روشوێنکردن و ئاواره‌کردنی ده‌یان هه‌زار که‌س له دانیشتووانی شاره‌که و کوردانی ئێزدی.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment