کوردپرێس:
پێش دووهەفتە فەرمانبەرێکی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان نەک هەر بووە مەترسی لە هەر سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بەڵکوو نێوانی پەکە و پارتیشی تێکدا کە هەر لە ئەساسدا نێوانیان لەگەڵ یەک زۆر تەواو نەبوو. ئەوەش لە کاتێکدایە تەنانەت ناسنامەی کەسی کوژراویش موناقەشەی لەسەرە. لەو ڕووداوەدا پارتی گوتوویەتی پەکەکە دەستی تێدا بووە و پەکەکەش پارتی بەوە تۆمەتبار دەکات کە لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی تورکیا ناسراو بە میت دەستی تێکەڵە.
کوژرانی دپڵۆماتە تورکەکە لە هەولێر هاوکات لەگەڵ پەرەپێدانی ئوپەراسیۆنەکان دژی پەکەکە ڕووی دا. زۆرینەی چاودێرانی سیاسی بڕوایان وایە کوژرانی ئەو دپڵۆماتە تورکە کارتێکەریی خراپی لەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستان دەبێت.
لەو نێوانەدا گەری کۆنت ئەندام و سکرتێری دەستەی برایەتیی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا دوایین ئەو شتە بوو کە هەرێمی کوردستان چاوەڕێی دەکرد بقۆمێت چوونکە هێشتا ئەو گرفتانەی داوێنی هەولێری گرتبوو بە تەواوەتی چارە نەکراون بەتایبەتی لەدەستدانی نیوەی خاکەکەی کە پاش ڕفیراندۆمی سەربەخۆیی ڕووی دا و هەروەهاش قەیرانی دارایی کە تا ئێستاش بەتەواوەتی چارە نەکراوە.
ناوبراو لە یادداشتێکدا کە گۆڤاری بەریتانیی "وات ئەند وێر" بڵاوی کردۆتەوە داوای کردووە کۆمەڵگەی دەولی شانە نووستووەکانی داعش بخاتە ژێر چاودێریی ورد نەبا خۆیەکخستنەوەی شانە نووستووەکان کە هاوکاتە لەگەڵ گرژیی نێوان پەکەکە و تورکیا هەرێمی کوردستان تووشی مەترسی بکاتەوە. ئێستا پاش شەڕی داعش پێوەندیی نێوان هەولێر و بەغداش باشتر بووە و باری ئابووریی هەرێمیش ڕووی لە باشی کردووە و هەولێر بەرەو سەقامگیری هەنگاو دەنێت بۆیە نابێت ڕێگە بدرێت ئەو ئاسایشەی عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ هەڕەشەیێکی لەسەر دروست بێت.
Your Comment