حکوومەتی عێراق دان بە 9 زانکۆی ھەرێمی کوردستان دەنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کار دەکات بۆ دانپێدانان بە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان.

کوردپرێس:

محەمەد شاکر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای ھەوڵ و بە دواداچوونێکی زۆری بەندە و دکتۆر عبدالرحمن سپینداری و سێ جار سەردان کردنی وەزیری خوێندنی باڵای حکوومەتی عێراق، دوو جار میوانداریکردنی لە لێژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمان، بڕیار درا بە گرتنە بەری ڕێکارەکان بۆ دانپێدانان بەو زانکۆ حکوومییانەی ھەرێمی کوردستان، کە تا ئێستا حکوومەتی فیدراڵی دانی پێیاندا نەناون".

گوتیشى: "ئه‌و زانكۆیان بریتین لە: سۆران، زاخۆ، ھەڵەبجە، کوردستان، راپەڕین، گەرمیان، زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی".

هەفتەی داهاتوو شاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەیانەوێت ئاگاداری ئاستی زانستی 9 زانکۆی حکومی بن کە لەلایەن عێراقەوە دانییان پێدا نەنراوە.

محەممەد شاکرد گوتی، شاندەکە بۆ سێ لیژنە دابەش دەبن و راپۆرتی خۆیان لەبارەی نۆ زانکۆکە ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیار لەبارەی دانپێدانانی ئەو زانکۆیانە بدات.

ئەو ئەندامەی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکرد، بە پێی ماددەی 114ی دەستووری عێراق، کردنەوەی زانکۆ دەسەڵاتێکی هاوبەشە لەنێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەو زانکۆیانەش پێشتر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ عێراق نەکراونەتەوە.

بە گوتەی محەممەد شاکرد، ئەو زانکۆیانە لیژنەکە سەردانیان دەکات زانکۆکانی سۆران، کوردستان، هەڵەبجە، راپەڕین، گەرمیان، زاخۆ، زانکۆ پۆلەتەکنیکییەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکن.

وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق لە نووسراوێکدا هەنگاوەکانی دانپێدانانی بەشێک لە زانکۆكانی هەرێم دەستپێدەکات، لە بەرامبەریشدا وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم ئەم هەنگاوە بە دەستپێکێکی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵواسراوەکانى نێوانيان دادەنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 65462

Your Comment

You are replying to: .
captcha