کوردپرێس:
جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا لە میانی كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن باسی لە ژمارەی تیرۆریستانی داعش كرد و ئاشكرایكرد، بەپێی خەمڵاندنەكانی وڵاتەكەی نزیكەی 15 هەزار چەكداری داعش لە عیراق و سوریادا ماون.
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا ڕوونیشی كردەوە، تیرۆریستەكانی داعش لە ناوچەكانی باشووری ڕووباری فورات لە سوریا جموجۆڵیان هەیە.
جێمس جێفری سەبارەت بە ژمارەی تیرۆریستە دەستگیركراوەكان ئەوەی خستەڕوو، ئێستا نزیكەی 10 هەزار تیرۆریستی داعش لای هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستگیركراون و نزیكەی 70 هەزار كەسیش لە ئەندامانی خێزان چەكدارانی داعش دەستبەسەرن.
ئەمەش لە كاتێكدایە، هەریەك لە عیراق، سوریا و ئەمریكاش كە سەرۆكایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەكات پێشتر ڕایانگەیاندبوو كە كۆتاییان بە داعش هێناوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment