بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان رایگەیاند: نوێنه‌رانی رووسیا و ئێران له چوارچێوه‌ی دەسپێکى دانووستانەکاندا كۆبوونه‌وه، بۆ تاوتوێ کردنى بارودۆخی ئێستای سووریا، به‌تایبه‌تی ئیدلب و باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان ڕاشیگەیاند نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، به هۆی خراپى باری ته‌ندروستییه‌وه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناكات و جێگره‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی شاندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.
ئاماژە بەوەش کراوە، سبه‌ینێ هەینى كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌كی به به‌شداریی شاندی سووریا و شاندی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی سووریا ده‌ستپێده‌كات. بڕیاریشه نوێنه‌رانی كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له ئوردن، وه‌ک چاو‌دێر به‌شداربن له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها لوبنان و عێراق كه له ١٢هه‌مین كۆبوونه‌وه‌دا له ٢٥ و ٢٦ی نیساندا پێگه‌ی چاودێریان پێدرا، بۆ یه‌كه‌مجار به‌شدارى دەکەن له کۆبوونەوەکەدا.
بڕیاریشە لە گفتوگۆکاندا پرسی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە ناوخۆییەكانی سووریا کە لە ٢٠١١وە سەرى هەڵداوە و بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس کوژراو و برینداربوون و سەدان هەزار کەسیش ئاوارە و دەربەدەربوون و هەروەها كارەكانی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور گفتوگۆیان لەسەر بكرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment