کوردپرێس: بەگوێرەی سەرچاوەیێكی ئەمنی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش هێرشێكی كتوپڕیان كردووەتە سەر خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی ئاسایش لەناوچەی "كولەجۆ" لەگەرمیان و بەو هۆیەوە شەڕو رووبەڕووبوونەوە روویداوە.
هەر بەگوێری سەرچاوەكە، هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە رووبەڕووی هێرشەكەی چەكدارانی داعش بوونەتەوەو تێكیانشكاندووە، بەڵام لەئەنجامی شەڕەكە دوو كارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەست دا و دوانی تریش برینداربوون، هەروەها دوو كارمەندی هێزەكانی دژەتیرریش کوژران و چواری تریش برینداربوون.
ئەو ناوچەیە ناوچەی هێڵی بەیەكگەیشتنی هیزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكانە و دەكەوێتە سنووری پارێزگای دیالە.
سەرەرای ئەوەی لەساڵی وە بەشیوەیێكی فەرمی سەركەوتن بەسەر داعش راگەیەنراوە، بەڵام لەوكاتەوە ناو بەناو داعش لەسەر شێوەی گرووپی بچووک بچووک پەلاماری هیزە ئەمنییەكان دەدەن و خەڵكی ئاساییش دەرفێنن.
چەكدارانی داعش لەناوچە دوورەدەستەكان خۆیان حەشار دەدەن و دواتر هێرشتی كتوپڕ و لەناكاو لەناوچە جیاجیاكانی عێراق ئەنجام دەدەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment