به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌میح یاڵچین جێگری پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا (MHP) له لێدوانێکدا باسی له بابه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات کرد و گوتی: بۆ بنبڕکردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه که له‌لایه‌ن باکووری سووریاوه دروست بووه و له‌لایه‌ن زلهێزه جیهانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه پشتیوانی لێده‌کرێت ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات حاشاهه‌ڵنه‌گره. بۆ ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی تیرۆریستی له‌وان په‌که‌که و داعش له سووریا به‌ته‌واوه‌تی له چالاکی بخرێن و ئاشتییێکی هه‌میشه‌یی له‌و وڵاته جێگیر بکرێت که مافی تێکڕای پێکهاته‌کانی سووریا ده‌سته‌به‌ر بکات ناتوانین شوێنکه‌وتووی نه‌خشه‌ڕێگاکانی ئه‌مریکا بین. ئه‌م بابه‌ته له ڕێگای پشتیوانیی ڕووسیا و وڵاتانی زه‌ره‌رمه‌ندی سووریا له تێزه‌کانی تورکیا مومکین ده‌بێت. ئه‌مریکا، تورکیای دوا خستووه که تێکڕای که‌ناڵه دیبلۆماسییه‌کانی ئه‌زموون کردووه و چیدی سه‌بر و ته‌حه‌مولمان نه‌ماوه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌کانی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا کرد بۆ ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد له‌و وڵاته و ڕاشی‌گه‌یاند: نوێ‌کردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی CHP له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد که له‌مدواییانه‌دا باسی لێکردووه نابێت دوور له وردبینییه‌وه ئه‌نجام بدرێت. زه‌مه‌نبه‌ندی بابه‌ته‌که شتێکه که له‌باره‌ی ئه‌م گۆڕانکارییه‌وه گرینگه. له هه‌لومه‌رجێکدا که تورکیا هه‌وڵه‌کانی بۆ وشکاندنی زه‌لکاوی تیرۆر له باکووری عێراق و سووریا هه‌م له ناوخۆ و هه‌م له ده‌ره‌وه چڕ ده‌کاته‌وه ئاراسته‌کردنی بابه‌تێکی وا ماناداره.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment