کوردپرێس:
ساڵی 2014 هێزی کوردی سووریا ناسراو به یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشیان له شاره‌کانی باکووری سووریا و نزیکه‌ی سنووره‌کانی تورکیا ده‌ست پێ‌کرد به‌ڵام نزیکه‌ی دوو ساڵ دواتر له ڕێگای تهڤلبوونی هێزی پێکهاتهکانیتری باکووری سووریا وه‌ک ئاشووری، تورکمان، عه‌ره‌ب و چه‌ندین پێکهاته‌ی دیکه هێزێکی گه‌وره‌ی به ناوی هێزی سووریای دیموکرات ڕێکخست که به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکاوه پشتیوانی‌یان لێده‌کرێت.
مانگی مارچی ڕابردوو که شه‌ڕی ته‌واو عه‌یاری کورد له‌گه‌ڵ داعش له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا کۆتایی پێهات و شاری باغۆز دوایین سه‌نگه‌ری سه‌ره‌کیی داعش له‌لایه‌ن کورده‌وه کۆنتڕۆڵ کرا هێزی سووریای دیموکرات توانیی زیاتر له یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریا کۆنتڕۆڵ بکات و ئه‌م بابه‌ته‌ش تورکیا هاوپه‌یمانی ئه‌ندامی ناتۆی ئه‌مریکای به توندی تووڕه کرد چوونکه نیگهرانییێکی قووڵی له‌سه‌ر به‌هێزبوونه‌وه‌ی کورد له باکووری سووریا و نزیکه‌ی ناوچه کوردنشینه‌کانی ناو تورکیا هه‌یه.
تورکیا له ئێستادا گوشارێکی زۆری خستۆته سه‌ر ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌یێکی پارێزراو له قووڵاییی 30 کیلۆمه‌تریی باکووری سووریا -که له ئێستادا ناوچه‌که له‌لایه‌ن کورده‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت- دروست بکات و کۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه بگرێته ئه‌ستۆ و ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی پارێزراو دروست نه‌کرێت تورکیا ئاماده‌یه به به‌کارهێنانی هێز و که‌ره‌سته‌ی فراوان که له سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ سووریا جێگیر بوونه هێرشێکی قورس بکاته سه‌ر ناوچه‌ی باکووری سووریا یان ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردی و وه‌ک ناوچه‌ی عه‌فرین له باکووری ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته داگیری بکات.
هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ دوکتۆر ماکس ئابرامز توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و کورد له زانکۆی نۆرس ئیسترنی ئه‌مریکا ئه‌نجام داوه.
دوکتۆر ئابرامز به کوردپرێسی ڕاگه‌یاندووه: تورکیا هه‌وڵ ده‌دات هه‌ر چۆنێک بێت هێزی سووریای دیموکرات به سه‌رکردایه‌تیی کورد بێهێز بکات.
مامۆستاکه‌ی زانکۆی ئه‌مریکا پێی وایه که ئه‌نقه‌ره بۆ کزبوونی کورد له سووریا ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه له ڕێگای به‌هێزبوونه‌وه‌ی گرووپه توندئاژۆکان وه‌ک داعش به‌ره‌نگاری کوردی سووریا بێته‌وه.
دوکتۆر ئابرامز له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که تورکیا و ئه‌مریکا ئه‌ندامی ناتۆن به‌ڵام یه‌کڕیزیی نێوانیان خه‌ریکه لهن او ده‌چێت. ناوبراو پێی وایه که ئه‌مریکا هه‌میشه و له درێژاییی مێژوودا هه‌وڵی داوه تورکیا به‌ره‌و ڕێبازێک ببات که له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریکا ده‌شکێته‌وه به‌ڵام سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌ربه‌خۆ و به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌کانی ئه‌مریکایه.
ناوبراو ئیدعا ده‌کات که تورکیا وڵاتی ژماره یه‌که بۆ پشتیوانی له گرووپه توندڕه‌وه‌کان له ناوچه‌ی باکووری سووریا و ئاماده‌یه ڕیسکی پشتیوانی له‌و گرووپه توندڕه‌وانه له به‌رانبه‌ر لاوازکردنی هێزی سووریای دیموکرات قبووڵ بکات.
مامۆستای زانکۆی نۆرس ئیسترنی ئه‌مریکا بۆ ئاژانسی کوردپرێسی وتووه: ئه‌مریکا چیتر ناتوانێت تورکیا به هاوپه‌یمانی خۆی بزانێت چوونکه تورکیا له ڕێگای کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسیا هاوپه‌یمانانی ئه‌ندامی ناتۆی به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی کردۆته‌وه که‌واته چیدی ئه‌مریکا ناتوانێت تورکیا ناچار بکات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک هاوپه‌یمانێکی ئه‌ندامی ناتۆ ڕه‌فتار بکات و ئه‌و وڵاته ده‌بێ لایه‌نی خۆپارێزیی زیاتر بگرێته به‌ر.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment