بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگەی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاندووە، " هەر بەرنامە و پلانێکی هەبێت بێ دوودڵی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ئاشکرا دەکات".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: لە چەند پەیجێکی سۆشیال میدیا هەواڵێک بڵاو کراوەتەوە دەربارەی درووست کردنی حزبێکی نوێ لەلایەن لاهور شێخ جەنگی-یەوە، کە سەر لەبەری ئەو هەواڵە ناراستە و چەند جارێکە ئەو جۆرە پروپاگەندانە بە ئامانجی چەواشە کردنی رایگشتی بڵاو دەکرێنەوە.
Your Comment