به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ردا په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی میری نوێی ئێزیدیانی کوردستان و جیهان کرد و ڕایگه‌یاند: "پیرۆزبایی له حازم ته‌حسین به‌گ ده‌که‌م به بۆنه‌ی ھه‌ڵبژاردنی وه‌ک میری ئێزدییه‌کان. تورکیا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیکردنی ئێزدییه‌کان سه‌ره‌ڕای گشت ھه‌ڕه‌شه‌کان به تایبه‌تی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی په‌که‌که."
شایانی باسه؛ له دوای کۆچی دواییی میر ته‌حسین به‌یگ له مانگی کانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ که له ساڵی 1944وه میری ئێزدییه‌کان بوو، ڕۆژی شه‌ممه 27ی ته‌مووزی 2019 کوڕی ناوبراو وه‌ک میری نوێی ئێزدییه‌کان دیاری کرا.
میر حازم میر ته‌حسین به‌گ له ساڵی 1963 له باعه‌درێی سه‌ر به قه‌زای شێخان له دایکبووه و خێزانداره و باوکی دوو کوڕ و کچێکه، ده‌رچووی کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی به‌غدایه و شه‌ش ساڵ نوێنه‌ری میری ئێزدیان بووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment