شاندی باڵای هەولێر و بەغدا پرسی نەوت و بودجە تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و حكوومه‌تی عێراق ده‌ستیپێكرد و چه‌ند پرسێكی گرنگ و په‌یوه‌نداری نێوان هه‌ر دوولا تاوتوێ ده‌كه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفیزیۆنیی ڕووداو بڵاوی کردەوە کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دەستیپێکردووە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دەکەن.

شایەنی باسە شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی.

هەروەها شانده‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق پێكهاتوون له‌، فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیران، سامر غەزبان وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە، فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ئەبوو جیهاد ئەلهاشمی بەڕێوبەری نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

شایەنی باسە درەنگانی شەوی رابردوو، شاندەکەی حکوومەتی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لە لایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازییان لێکرا.

جێگای ئاماژەیە بەپێی زانیارییەکان، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانی دوو لایەن لەسەر پرسەکانی نەوت، ئابووری، ئەمنی و ماددەی ١٤٠ دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65288

Your Comment

You are replying to: .
captcha