بۆریس جۆنسۆن بۆ به‌رهه‌م ساڵح: دۆستی عێراقم به‌ کوردیشه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ به‌غدا ده‌ڵێت: مانگێک له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری عێراق کۆ بوویه‌وه‌ و به‌ به‌رهه‌م ساڵحی ڕاگه‌یاندبوو که‌ دۆستی عێراقه‌ به‌ کورده‌کانیشه‌وه‌ و پاڵپشتی له‌ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات کردبوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 24ی ته‌مووزی 2019 جۆن ویلکس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ به‌غدا له‌ توویتێکدا باسی له‌ دیداره‌که‌ی مانگی ڕابردووی بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق کردبوو.

ویلکس له‌ توویته‌که‌یدا له‌باره‌ی دیداره‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح و بۆریس جۆنسۆن نووسیویه‌تی: مانگی ڕابردو سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسندا کۆ بووه‌ته‌وه و‌ "شتێکی زۆر باشه‌ که‌ بۆچوونی ئه‌رێنی سه‌باره‌ت به‌ عێراقی لای سه‌رۆکوه‌زیران جێهێشتووه‌."

جۆن ویلکس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ سه‌رۆکوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا به‌ به‌رهه‌م ساڵحی وتووه‌ "دۆستی عێراقم به‌ کورده‌کانیشه‌وه‌ و پاڵپشتی له‌ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق- به‌ریتانیا ده‌کات."

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 24ی ته‌مووزی 2019 شاژنی به‌ریتانیا بۆریس جۆنسۆنی به ‌فه‌رمی ڕاسپارد بۆ جێگرتنه‌وه‌ی تێریزا مه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران و پێکهێنانی کابینه‌یێکی نوێی حکوومه‌ت.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65285

Your Comment

You are replying to: .
captcha