کوردی ئێزدی ته‌ئکید له‌سه‌ر کۆتایی‌هاتنی ناکۆکیی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر شنگال ده‌کات

به‌شی جیهان- باڵیۆزی ئاشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و دیلێکی ئێزدی که‌ پاش ئازادکران له‌ ده‌ستی داعش خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێلی برده‌وه‌ ده‌ڵێت: داواکاریی سه‌ره‌کیی ئێزدییه‌کانی عێراق کۆتایی‌هاتنی ناکۆکیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراقه‌ له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی شه‌نگال‌ که‌ سه‌ره‌کیترین نشینگه‌ی کورده‌ ئێزدییه‌کانی عێراق دێته‌ ئه‌ژمار‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نادیه‌ موراد دیلێکی ئازادکراوی ده‌ستی داعش -که‌ 9 ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی له‌ ماوه‌ی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال له‌ ساڵی 2014 کوژران- نیگه‌رانیی خۆی له‌ به‌رده‌وامیی موناقه‌شه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی شنگال ده‌ربڕی. له‌ ئێستادا شنگال نشینگه‌ی سه‌ره‌کیی ئێزدییه‌کانی عێراق بۆ سێ به‌ش دابه‌ش کراوه‌ و به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی له‌لایه‌ن هێزی خۆبه‌خشی ئێزدی -که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی په‌که‌وه‌ مه‌شقیان پێده‌کرێت- هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌کانی عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌برێت.

نادیه‌ موراد باڵیۆزی ئاشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێل که‌ له‌ مه‌راسیمی مایک پۆمپیۆ له‌ژێر ناوی "به‌ره‌وپێشبردنی ئازادییه‌ ئایینییه‌کان" به‌شداری کردبوو باس له‌ به‌رده‌وامیی کاره‌ساتی کوردی ئێزدیی عێراق و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌ دۆخه‌که‌یان ده‌کات.

ناوبراو ته‌ئکیدی کرد: گرینگترین داڵغه‌ی کورده‌ ئێزدییه‌کان گه‌ڕانه‌وه‌یانه‌ بۆ شنگال واتا سه‌ره‌کیترین نشینگه‌ی ئێزدییه‌کان به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامیی موناقه‌شه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵ‌کردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ هێشتا ئێزدییه‌کان ناتوانن بۆ ئه‌و شوێنه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌.

نادیه‌ موراد گوتیشی: هێشتا نزیکه‌ی 350 هه‌زار کوردی ئێزدی له‌ که‌مپی ئاواره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ژین و چاره‌نووسی زیاتر له‌ 3 هه‌زار ژن و منداڵی ئێزدی دیار نییه‌.

کچه‌ کورده‌ ئێزدییه‌که‌ که‌ ماوه‌یێک دیلی ده‌ستی داعش بوو باس له‌ کڕین و فرۆشتنی کچه‌ ئێزدییه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌وه‌ ده‌کات و ته‌ئکید له‌سه‌ر پێویستی جێبه‌جێ‌کردنی پلانێکی گونجاو بۆ نیشته‌جێ‌کردنی ئێزدییه‌کان له‌ ناوچه‌ی سه‌ره‌کی و نشینگه‌ی ئه‌وان ده‌کاته‌وه‌.

ناوبراو گوتیشی: ده‌بێ موناقه‌شه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر شنگال کۆتایی پێبێت و ناوچه‌که‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی پێویستی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ ئێزدییه‌کان بێت.

سه‌رچاوه‌: گۆڤاری فۆربسی ئه‌مریکا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65280

Your Comment

You are replying to: .
captcha