به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو فه‌رمانبه‌رێکی کۆنسووڵخانه‌ی تورکیا له هه‌ولێر -که هێشتا مشتومڕێکی زۆر له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه- له ڕێستوورانتێکی هه‌ولێر کرایه به‌ر ده‌ستدڕێژی گوله و کوژرا. ئه‌م بابه‌ته به له‌به‌رچاوگرتنی هێرشه‌کانی ئێستای تورکیا بۆ سه‌ر بنکه‌ی په‌که‌که و په‌یوه‌ندیی تاوانبارێکی دۆسیه‌که له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارێکی پارتی دیموکراتی گه‌لان له تورکیا و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کان بۆ په‌یوه‌ندیدانی بابه‌ته‌که له‌گه‌ڵ توانا نه‌بوونی په‌که‌که بۆ شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له‌گه‌ڵ سوپای تورکیا و به‌کارهێنانی شێوازێکی نوێ بۆ کردنه‌ئامانجی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تورکیا وای کردووه بابه‌ته‌که ببێته گرێ‌کوێره‌یێکی گه‌وره.
ئه‌م بابه‌ته به‌له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندیی باشی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه و ئه‌گه‌ری کارتێکه‌ریی نه‌رێنی ڕووداوه‌که‌ی ئه‌مدواییه له‌سه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه سه‌رنجی شرۆڤه‌کارانی به‌ره‌و لای خۆی ڕاکێشاوه و هه‌روه‌ها نیگه‌رانیی به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی لێکه‌وتۆته‌وه.
جووتیار عادل وته‌بێژی حکوومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رکردایه‌تیی مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی ڕووداوه‌که به ئه‌لمانیتۆری وت: ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ین و له کاتی کۆتایی‌هاتنی لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌نجامه‌که ڕاده‌گه‌یێنین. تاکوو ئێستا به‌رپرسانی ئاسایش و پۆلیس ورده‌کاریی ڕووداوه‌که‌یان ئاشکرا نه‌کردووه.
به‌م حاڵه‌شه‌وه هه‌وڵ دراوه په‌که‌که به هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌و ڕووداوه بناسێندرێت به‌ڵام به‌رپرسێکی ئه‌و گرووپه به‌رهه‌ڵستکاره‌ی کوردی تورکیا ده‌ست‌هه‌بوونی تورکیا له‌و ڕووداوه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. له یه‌ک ساڵی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی قورسی بۆ سه‌ر په‌که‌که له باکووری عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێکردووه و هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوه قۆناغێکی نوێی ئۆپه‌راسیۆنی دژی سه‌نگه‌ره‌کانی په‌که‌که له هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێکردووه.
له‌مباره‌وه مسته‌فا قوربۆز توێژه‌ری ناوه‌ندی عه‌ره‌ب له واشنتۆن به ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند: پێده‌چێت ڕووداوی کوشتنی دیپلۆماتکاره تورکه‌که‌ی هه‌ولێر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌که‌که بێت به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا دژی ئه‌و گرووپه له باکووری عێراق له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا. ئاشکرایه که به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نیگه‌رانن و ئاگادارن که ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌و ناوچه‌یه نیسبه‌ت به به‌رده‌وامیی تۆپبارانه‌کانی تورکیا له هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌ت له پارێزگای دهۆک به‌رزتر بۆته‌وه.
ناوبراو پێی وایه که دوای ڕووداوه‌که مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی هاوکاریی زیاتر له‌گه‌ڵ تورکیا گوشارێکی زۆری ده‌خرێته‌سه‌ر و ناوبراوش داوا له به‌غدا ده‌کات که ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی هه‌مبه‌ر هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌رز بکاته‌وه.
ئه‌م کارناسه‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ته‌ئکیدی کردووه که تورکیا له داهاتوودا گوشارێکی زۆر ده‌خاته سه‌ر مه‌سروور بارزانی بۆ هاوکاریی زیاتر به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی سه‌رکرده باڵاکانی په‌که‌که و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که مه‌سروور بارزانی پێشتر سه‌رۆکی ده‌زگایێکی هه‌واڵگری و ئاسایش بووه تورکیا ده‌یهه‌وێت ئاستی هاوکاریی ناوبراو له‌گه‌ڵ خۆی به‌راورد بکات و چاوه‌ڕوانیی هاوکاریی زیاتر ده‌که‌ن له مه‌سروور بارزانی.
به‌ڵام نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێمی کوردستان باس له‌وه ده‌کات که ده‌ستبه‌جێ تاوانبارانی ڕووداوه‌که‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیر کران و پێی وایه که ڕووداوی کوشتنی فه‌رمانبه‌رێکی کۆنسووڵخانه‌ی تورکیا له هه‌ولێر کارتێکه‌رییێکی نه‌رێنی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سه‌رمایه‌دانان به‌تایبه‌ت له که‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان نابێت. به‌م حاڵه‌شه‌وه، بێهرووز جه‌عفه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له سلێمانی پێی وایه که ئه‌م ڕووداوه کارتێکه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت و تورکیاش هه‌وڵ ده‌دات که له‌جیاتی هه‌ولێر له بواری سیاسی و ئابووری ته‌عامول له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات و ئه‌م بابه‌ته‌ش کارتێکه‌رییێکی نه‌رێنی له‌سه‌ر شوناسی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت.
ئه‌لمۆنیتۆر له کۆتاییدا نووسیی: به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌وڕووی پڕۆسه‌ی بێکاریی زۆری خه‌ڵک بۆته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات قه‌رزی وڵاتانی بیانی بداته‌وه هه‌ر بۆیه هه‌ولێر باجێکی قورس به‌بۆنه‌ی کوشتنی دیپلۆماتکاره تورکه‌که‌ی هه‌ولێر ده‌داته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment