ئەڵمانیا درێژە بە مەشق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆلۆنێل ڤێل برینگ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا ڕایگەیاند وڵاتەکەیان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پرۆسه‌ی مه‌شق و راهێنان به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەیێکدا له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌، كۆلۆنێل ڤێل برینگ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌‌ عێراق و كۆلۆنێل ڤۆن فێجن فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق-سووریا-ئوردن ئاماژەیان بەوە کرد، وڵاتەکەیان بەردەوام دەبێت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ دەیانەوێت لەلایەن ڕاهێنەرەکانیانەوە پێشمەرگە فێرى چەندین هونەرى نوێی جەنگى بکرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، وڵاتی ئەڵمانیا بە دابین کردنی کەرەستەی سەربازی و راوێژکار و پێدانی پارە هاوکارێکی کاریگەر بووە بۆ هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لە شەڕی روبەڕووبوونەوەی داعشدا.

پێشتریش نەخۆشخانەیێک لە هەولێر بە تێچووی پێنج ملیۆن دۆلار لەلایەن ئەڵمانیاوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دروست کراوە.

لە ماوەی ڕابردوودا وڵاتانی هاوپەیمان لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییێک مەشقیان بە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە، بەتایبەتی لە سەروبەندی شەڕی داعشەوە و ئەو وڵاتانەی بەشدارن لە مەشق و ڕاهێنانەکان ژمارەیان حەوت وڵاتە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65262

Your Comment

You are replying to: .
captcha