کوردپرێس:
دوای ئەوەی رۆژی 18-7-2019 هێرش کرایە سەر ژمارەیێک گەشتیاری هەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی لە شارۆچکەی چایکارا بە ملپێچی ئاڵای کوردستان وێنەیان گرتبوو، رووداوەکە کاردانەوەی بەدوادا هات.
ناگێهان ئاڵچن، نووسەر و شرۆڤەکارێکی نزیک لە ئاکپارتی هێرشی سەر گەشتیارانی هەرێمی کوردستانی بە ناحەقی ناو بردووە و نووسیویەتی: "سەرەتا پێویستە ئەو کۆنەپەرست و ئەو نەژادپەرستانەی لە وڵاتدا دەژین زانیاریی بنەمای لە مێشکیان بچەسپێنن. ناوی دراوسێی ئێمە بە فەرمی ''حکوومەتی هەرێمی کوردستان. هەروەها لە پەیوەندییێکی زۆر نایابدایە لەگەڵ تورکیادا. وەکوو تورکێک بە شێوەی بڕگە بڕگە دەیڵێم تاوەکوو فاشیستەکان فێری ناوی دراوسێکەمان ببن؛ (کور-دس-تان)
ئاڵچی هەروەها بانگەوازی لە دەوڵەت بە گشتی و پارێزگاکان و داواکارانی گشتی بە تایبەتی کردووە و بە پێویستی زانیوە راستییەکان لەبیرنەکەن و رێگە بە دروستکردنی دووژمنکاری بەرامبەر کورد نەدەن. ئاڵچی نووسیوێتی: "کوردستان کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە بەڕێوەدەبرێت ئاڵایێکی تایبەت بە خۆی هەیە و هەڵبەتە ئەو کەسانەی لەوێ دەژین ملپێچ لەو ئاڵایە لە مل دەئاڵێنن و بە شانازییەوە ئەو ئاڵایە هەڵدەگرن. هێرشکردنە سەر ئەوان و گەلەکۆمەک لە دژیان تاوانێک زۆر روونە".
ئەو شرۆڤەکارەی نزیک لە ئاکپارتی رووداوەکەی بە مایەی شەرمەزاری ناو بردووە. هەروەها جەختی کردووەتەوە و بە پێویستی زانیوە کە لێکۆڵینەوەی ورد لە هێرشکاران بکرێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەست پێبکرێت.
ناگێهان ئاڵچی پێداگرە لە بەدواداچوونی ئەم بابەتە و نووسیوێتی؛ بە تایبەتی بەدوای ئەو بابەتەدا دەچم و لێکۆڵینەوەی وردی لەسەر دەکەم.
ئاڵچی لەبارەی هەڵوێستی حکوومەتی وڵاتەکەی نووسیوێتی: "پێویستە دەوڵەتمان روونکردنەوەیێکی وەها بدات کە خەڵکی کوردستان ئاسوودە بکات. بۆ نموونە بەڕای من پێویستە وەزیری دەرەوە مەولوود چاوشئۆغڵو راستەوخۆ پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە بکات و نیگەرانیی خۆی بۆ ئەو رووداوە چەپەڵە پێ رابگەیەنێت".
ناگێهان ئاڵچی هەروەها داوای کردووە لێکۆڵینەوەی وردتر لەلایەن وەزیری گەشتیاریشەوە بکرێت و ئەو کەسانەش سزا بدرێن کە هۆکاری هێرشێکی وەها بوون بۆ سەر گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە ترابزۆن.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment