به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی تورکیا گرت و ڕای‌گه‌یاند: حکوومه‌تی تورکیا جگه له شه‌ڕ شتێکی‌تر نازانێت. به‌رده‌وام ئۆپه‌راسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان ئه‌نجام ده‌دات و دواتر له‌باره‌ی چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌کان حوکم ده‌رده‌کات. به‌ڵێ مۆته‌که‌یێکی هه‌ره‌گه‌وره به‌رۆکی ئه‌م وڵاته‌ی گرتۆته‌وه. ناوی ئه‌م مۆته‌که سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تیی کۆماره. ناوی دیکه‌شی بلووکی پارتی داد و گه‌شه (AKP)- پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP)ی تورکیایه. ئێستا کاتی ئه‌وه گه‌یشتووه که له‌م مۆته‌که ڕزگار بین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: هه‌موومان پێکه‌وه درێژه به به‌ره‌نگاریمان له‌گه‌ڵ فاشیزم ده‌ده‌ین. هاوکات هه‌موومان ڕێگای دانووستانی دیموکرات هه‌موار ده‌که‌ینه‌وه. به شانازییه‌وه جێگیرکردنی ئاشتی و ده‌ست‌پێکردنی دانووستانی دیموکرات ئه‌رکی سه‌ر شانی ئێمه‌یه. له ئێستادا هه‌موومان پێکه‌وه و به هاوکاریی یه‌کتر هه‌وڵه‌کانمان بۆ جێگیر کردنی ئاشتی و ده‌ست پێکردنی دانووستانی دیموکراتیک چڕ ده‌که‌ینه‌وه. ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسیی تورکیا کۆتایی پێهاتووه. سیسته‌می ئێستا کێشه‌ی له‌سه‌ره و خۆیان ئاگاداری که‌موکورتییه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment