ئامانجی سه‌ره‌کیی سه‌ردانه‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی بۆ تاران هێورکردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌که‌یه‌‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هێورکردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌که به‌ ئامانجی سه‌ره‌کیی سه‌ردانه‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی بۆ تاران ڕاده‌گه‌یێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 22ی ته‌مووزی 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته‌ تاران و له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌یاننامه‌یێکی له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی و ڕۆحانی بڵاو کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند که‌ دوو لایه‌ن له‌ دیداره‌که‌دا دواپێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ و ڕێگاکانی هێورکردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌که‌یان خستۆته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

سه‌فه‌ری عه‌بدولمه‌هدی بۆ ئێران له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی به‌رپرسانی ئێران ئه‌نجام دراوه‌.

شایانی باسه‌؛ ئه‌مه‌ دووهه‌مین سه‌فه‌ری عه‌بدولمه‌هدی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ تاران دێته‌ ئه‌ژمار و ناوبراو پێشتر ڕۆژی 17ی خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ سه‌فه‌رێکی دوو ڕۆژه‌ی له‌سه‌ر بانگهێشتی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ ئێران ئه‌نجام دابوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65220

Your Comment

You are replying to: .
captcha