مه‌سروور بارزانی: هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه‌ وه‌ک پێگه‌یێکی ئارام و سه‌قامگیر ده‌مێنێته‌وه‌ ‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ده‌ستخۆشی له‌ هێزه‌كانی ئاسایش و دژه‌ تیرۆر و هه‌موو ئه‌و هێزه‌ ئه‌منییانه‌ ده‌كات كه‌ توانییان ئه‌نجامدەرێک و هاوکارانی کردەوە تیرۆریستیییه‌که‌ی ڕێستورانتێکی هه‌ولێر بدۆزنه‌وە و ده‌ڵێت: هه‌رێمی کوردستان به‌ کۆششی ئه‌م ڕۆڵه‌ دڵسۆزانه‌ و به‌ ھاوکاریی ھاووڵاتییانمان هه‌میشه‌ وه‌ک پێگه‌یێکی ئارام و سه‌قامگیر ده‌مێنێته‌وه‌.

کوردپرێس:

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 21ی ته‌مووزی 2019 مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یامێکدا ڕای‌گه‌یاندووه‌: به‌ گه‌رمی ده‌ستخۆشی له‌ هێزه‌کانی ئاسایش و دژه‌تیرۆر و ھه‌موو هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی دیکه‌ ده‌که‌م که‌ له‌ ماوه‌یێکی زۆر که‌مدا توانییان ئه‌نجامده‌رێک و هاوکارانی کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی ڕێستۆرانتێکی هه‌ولێر بدۆزنه‌وه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دیپلوماتکارێکی تورکیا و دوو هاووڵاتیی هه‌رێمی کوردستان.

ناوبراو له‌ په‌یامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ به‌رهه‌می دڵسۆزی و شه‌ونخونی ئه‌و هێزانه‌یه‌ که‌ بوونه‌ته‌ پارێزه‌ری ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌که‌م که‌ به‌رده‌وام پاڵپشت و هاوکاری ده‌زگاکانی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان بوون.

مه‌سروور بارزانی له‌ درێژه‌ی په‌یامه‌که‌یدا ده‌شڵێت: هه‌رێمی کوردستان به‌ کۆششی ئه‌م ڕۆڵه‌ دڵسۆزانه‌ و به‌ ھاوکاریی ھاووڵاتییانمان هه‌میشه‌ وه‌ک پێگه‌یێکی ئارام و سه‌قامگیر ده‌مێنێته‌وه.

شایانی باسه‌؛ دوێنێ شه‌ممه‌ 20-7-2019 دژه‌تیرۆری هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ستگیرکردنی مه‌زڵووم داغ وه‌ک تاوانباری سه‌ره‌کیی ھێرشه‌که‌ی شاری هه‌ولێری ڕاگه‌یاند و دوای چه‌ند کاتژمێرێکیش هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی هاوکارێکی مه‌زڵووم داغی بڵاو کرده‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65174

Your Comment

You are replying to: .
captcha