کوردپرێس:
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 21ی ته‌مووزی 2019 مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا ڕایگه‌یاندووه: به گه‌رمی ده‌ستخۆشی له هێزه‌کانی ئاسایش و دژه‌تیرۆر و ھه‌موو هێزه ئه‌منییه‌کانی دیکه ده‌که‌م که له ماوه‌یێکی زۆر که‌مدا توانییان ئه‌نجامده‌رێک و هاوکارانی کرده‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی ڕێستۆرانتێکی هه‌ولێر بدۆزنه‌وه که به‌داخه‌وه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دیپلوماتکارێکی تورکیا و دوو هاووڵاتیی هه‌رێمی کوردستان.
ناوبراو له په‌یامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: ئه‌م سه‌رکه‌وتنه به‌رهه‌می دڵسۆزی و شه‌ونخونی ئه‌و هێزانه‌یه که بوونه‌ته پارێزه‌ری ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌که‌م که به‌رده‌وام پاڵپشت و هاوکاری ده‌زگاکانی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان بوون.
مه‌سروور بارزانی له درێژه‌ی په‌یامه‌که‌یدا ده‌شڵێت: هه‌رێمی کوردستان به کۆششی ئه‌م ڕۆڵه دڵسۆزانه و به ھاوکاریی ھاووڵاتییانمان هه‌میشه وه‌ک پێگه‌یێکی ئارام و سه‌قامگیر ده‌مێنێته‌وه.
شایانی باسه؛ دوێنێ شه‌ممه 20-7-2019 دژه‌تیرۆری هه‌رێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ستگیرکردنی مه‌زڵووم دا‌غ وه‌ک تاوانباری سه‌ره‌کیی ھێرشه‌که‌ی شاری هه‌ولێری ڕاگه‌یاند و دوای چه‌ند کاتژمێرێکیش هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی هاوکارێکی مه‌زڵووم داغی بڵاو کرده‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment