کوردپرێس:
گه‌لاوێژ عه‌لی سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به SNNی ڕاگه‌یاند: "پارتی به ئیستیحقاقی خۆی نزیکه‌ی 20%ی پۆسته‌کانی مووسڵی به‌رده‌که‌وێت به‌ڵام ڕێککه‌وتنی ژێربه‌ژێری کردووه له‌گه‌ڵ کوتله‌ی میحوه‌ر (خه‌میس خه‌نجه‌ر) و کوتله‌ی (سه‌نه‌د وه‌ته‌نی) که سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین و له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌شدا پشکه‌کانی زۆر زیاد کراوه و به‌شه‌کانی ئێمه‌شیان بردووه".
ناوبراو وتیشی: "ده‌نگیان به دیاری کردنی پارێزگارێک بۆ مووسڵ دا چوونکه ھه‌شت ئه‌ندامی خۆیان و ئه‌ندامێکی کۆتایان ھه‌یه بۆیه پاڵپشتی ئه‌و لایه‌نانه ده‌که‌ن که پۆستیان پێده‌ده‌ن".
گه‌لاوێژ عه‌لی ئاشکراشی کرد: "به‌ھۆی ڕێککه‌وتنه‌کانیان له‌گه‌ڵ کوتله‌که‌ی خه‌میس خه‌نجه‌ر و حه‌شدی شه‌عبی 63 پۆستیان له سنووری نه‌ینه‌وا وه‌رگرتووه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment