جموجووڵی سه‌ربازیی تورکیا له‌ سنووره‌کانی سووریا په‌ره‌ ده‌ستێنێت

به‌شی تورکیا- هه‌ندێک ده‌نگوباس له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی سوپای تورکیا بۆ سنووره‌کانی سووریا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌کان باس له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی جووڵه‌ی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له‌ سنووری گرێسپی ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌نگوباسگه‌لێک له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی سوپای تورکیا بۆ سنووره‌کانی سووریا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی جووڵه‌ی سه‌ربازیی سوپای تورکیایه‌ له‌ سنووری گرێسپیی سووریا.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه‌ هێزه‌کانی سوپای تورکیا ژماره‌یێکی زۆر چه‌کوچۆڵی سه‌ربازیی قورسیان بۆ سنووره‌کانی گرێسپی گواستۆته‌وه‌ و ده‌ستیان کردووه‌ به‌ هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌ق له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچه‌ کوردنشینه‌ که‌ له‌ژێر کۆنتڕۆڵ سوپای سووریای دیموکراتدایه‌.

هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌کان سووڕانه‌وه‌ی چه‌ندین فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی سیخوڕیی تورکیا له‌سه‌ر ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای گرێسپیش ئاشکرا ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65147

Your Comment

You are replying to: .
captcha