ئه‌مریکا 500 هه‌زار دۆلار بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی په‌رستگای ئێزدییه‌کان ته‌رخان ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ عێراق باسی له‌ ته‌رخاندانی 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکی کرد بۆ نۆژه‌ن‌کردنه‌وه‌ی په‌رستگای لالش وه‌ک په‌رستگای سه‌ره‌کیی کورده‌ ئێزدییه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماتیو توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ عێراق و ستیڤ فه‌یگن کۆنسووڵی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی په‌رستگای لالشیان کرد و توله‌ر له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند که‌ 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکی ئه‌رخان ده‌که‌ن بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی په‌رستگای لالش.

ماتیو توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ عێراق زیادی کرد: "ئه‌مڕۆ ده‌ستپێکی ڕۆژێکی نوێیه‌ بۆ ئێزدییه‌کان و هه‌روه‌ها بۆ هه‌وڵه‌کانی ئێمه‌ش بۆ پارێزگاری کردن له‌ میراتی کولتووری، من خۆشحاڵم که‌ ڕایده‌گه‌یێنم ئه‌مریکا پابه‌نده‌ به‌ دابین کردنی 500 هه‌زار دۆلار بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی په‌رستگه‌ی لالش، ئه‌م کاره‌ ده‌بێته‌ هۆی دڵنیایی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی پێکهاته‌ی په‌رستگه‌که‌ و هه‌روه‌ها بیناسازی په‌رستگه‌که‌ ده‌تواندرێت له‌ ئێستاوه‌ ده‌ست پێبکرێت، تیمێک له‌ زانکۆی په‌نسلڤانیا سه‌رپه‌رشتی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌کات و کار له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ لۆکاڵییه‌کان ده‌کات".

حازم میر ته‌حسین به‌گ وه‌کیلی میری ئێزدیان له‌ کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌ڤانییه‌که‌دا خۆشحالی خۆی به‌م هه‌نگاوه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ربڕی و گوتی: "سوپاسی حکوومه‌تی ئه‌مریکا ده‌که‌ین بۆ پشتگیرییه‌ ماددی و مه‌عنه‌وییه‌ به‌رده‌وامه‌کانیان.

بریاره‌ له‌ ده‌ستپێکی مانگی هه‌شت پرۆژه‌ی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی په‌رستگای لالش بچێته‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌رده‌وام بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65144

Your Comment

You are replying to: .
captcha