به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای قسه‌کانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا سه‌باره‌ت به فڕۆشتنی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر به تورکیا کۆمپانیای پیشه‌ی به‌رگریی ڕۆستچی ئه‌و وڵاته به فه‌رمی ئاماده‌ییی خۆی پیشان دا بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ تورکیا له‌باره‌ی فرۆشتنی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر به‌و وڵاته.
سێرگه‌ی چێمیزۆڤ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری کۆمپانیای پیشه‌ی به‌رگریی ڕۆستچی ڕووسیا له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هاوکاره تورکه‌کانمان خوازیار بن ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ین فرۆکه‌ی جه‌نگیی (سیوخۆ SU-35)یان پێ بفرۆشین.
پێشتر چێمیزۆڤ ڕایگه‌یاندبوو که ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره له پرۆگرامی F-35 له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه ده‌ربکرێت ئه‌وا ئاماده‌ین فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری SU-57ی ڕووسی به ئه‌نقه‌ره بفرۆشین.
شایانی باسه؛ تاکوو ئێستا ئه‌نقه‌ره هیچ وه‌ڵامێکی به‌و لێدوانه‌ی ڕووسیا نه‌داوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment