بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوێکدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سێ کەس، کردەوەیێکی تیرۆریستی ئامانجدار و پلان بۆداڕێژراو بووە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و بەرەوپێشچوونیش هەیە، بەم نزیکانەش هاووڵاتییان لە قۆناخەکانی لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە.
دەقی راگەیێندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
راگەیێنراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی: رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر، کردەوەیێکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆ داڕێژراو بوو
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر لە رۆژی 17 ی تەمووزی 2019 کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی 3 کەس ، کردەوەیێکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆداڕێژراو بووە.
لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و پێشڤەچوونیش هەیە و بەم نزیکانەش هاووڵاتییان لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment