به‌هۆی هێرشی هاوپه‌یمانان له‌ که‌رکووک چه‌ند چه‌کدارێکی داعش له‌ چالاکی خران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کانی سوپای عێراق له‌ که‌رکووک باس له‌وه‌ ده‌کات هێرشی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر ئه‌و پارێزگا جێناکۆکه‌ کوژرانی چه‌ند چه‌کدارێکی لێکه‌وتۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 17ی ته‌مووزی 2019 فه‌ریق سه‌عد حه‌ربیه‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کانی سوپای عێراق له‌ پارێزگای که‌رکووک له‌ به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌یێکی داعش له‌ باشووری پارێزگای که‌رکووک چوار تیرۆریستیی داعش کوژراون.

فه‌ریق حه‌ربیه‌ له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌: هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیاریی هێزه‌کانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و له‌شکه‌ری پێنجه‌می پۆلیسی فیدڕاڵ حه‌شارگه‌یێکی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان له‌ دۆڵی "ئه‌بووخناجر"ی باشووری که‌رکووک بۆردومان کرد که‌ له‌ ئه‌نجامدا چوار چه‌کداری داعش له‌ چالاکی خران.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65109

Your Comment

You are replying to: .
captcha