به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی کوردستان له ئێستادا وه‌ک سه‌رۆکی نوێی هه‌رێم کاره‌کانی ده‌ست پێکردووه. ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمز هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی کوردستان، باشترکردن و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دراوسێکان و هه‌روه‌ها باشتربوونی دۆخی که‌مینه ئایینی و ئیتنیکییه‌کان به گرنگ وه‌سف ده‌کات.
ڕۆژنامه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که نێچیرڤان بارزانی به سه‌ردانه‌که‌ی بۆ تورکیا دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسی وڵاتانی دراوسێی هه‌رێمی کوردستانی ده‌ست پێکردووه و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له‌پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ دراوسێکانی هه‌ڵێناوه.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئه‌رکێکی نێچیرڤان بارزانی به ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دراوسێکانی ناو ده‌بات به‌ڵام پێی وایه که هه‌وڵدان بۆ پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان لایه‌ن و پێکهاته ئایینییه‌کانی هه‌رێم ئامانجێکی دیکه‌ی بارزانییه.
مونا قه‌هوه‌چی نوێنه‌ری تورکمانه‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان به ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمزی وتووه: که‌مینه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌وان تورکمان، ئاشووری و که‌لدانی پشتیوانیی خۆیان له هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاندووه و هیوادارن ناوبراو بتوانێت زه‌مینه‌ی پێکه‌وه‌ژیانی ئیتنیک و پێکهاته ئایینییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان فه‌راهه‌م بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment