کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 16ی تەمووزی 2019 سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرد کە لە هەولێر کرایە سەر ئەندامانی کۆنسووڵخانەی تورکیا لە هەولێر.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەیامی هاوخەمیی ئێرانی گەیاند دەوڵەت و گەلی تورکیا و بنەماڵەی قوربانییانی ئەو هێرشە.
مووسەوی زیادیشی کرد: تیرۆریزم دیاردەیێکی نگریسە کە زیانی فراوانی بە وڵاتانی ناوچەکە گەیاندووە و تاکە ڕێگای کۆتایی هاتنی ئەو دیاردەیە ئەوەیە ڕیشە دارایی و سیاسی و سەربازیی تیرۆر و هەروەها عەقڵییەتی تیرۆر لە جیهان بنبڕ بکرێت.
شایانی باسە شایانی باسە ڕۆژی چوارشەمە 16ی تەمووزی 2019 ژمارەیێک کارمەندی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە ڕیستورانتێکی هەولێر تەقەیان لێکرا کە لە ئەنجامدا بریکاری کونسووڵی تورکیا گیانی لە دەست دا.
ئەوەش لە کاتێکدا بوو کە هەمان ڕۆژ سەرحەد ڤارتۆ وتەبێژی کۆمیتەی ڕاگەیاندنی پەکەکە لەگەڵ چوار گەریلای دیکە کوژران.
پەکە ڕەتی کردۆتەوە پێوەندیی بەو هێرشەوە ببێت کە کراوەتە سەر شاندی کونسووڵخانی تورکیا لە هەولێر.
كەناڵی "رووسیا الیوم" لەزاری دیار دەنیز بەرپرسی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە كە باڵی سەربازیی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"یە بڵاوی كردوەتەوە، هیچ پەیوەندییێكیان بەو هێرشەوە نییە، كە لەشاری هەولێر ئەنجام دراوە.
پێشتر لە ڕاگەیێندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش ڕایگەیاند لەگەڵ لایەنە فەرمییەکان لەسەر خەتن بۆ زانینی وردەکاریی کوژرانی دیپلۆماتکارێکی تورکی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
ئەوەش لە کاتێکدایە سهبارهت به گیان لەدەستدانی كارمهندێكی كۆنسولخانهی توركیا له ههولێر، وهزارهتی دهرهوهی توركیا رایگەیاند ههوڵهكان درێژهیان ههیه له رێگهی بهرپرسانی عێراق و لێپرسراوانی ناوخۆییهوه بۆ بهزوویی دۆزینهوهی ئهنجامدهرانی هێرشهكه.
هەواڵی پێوەندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=57199
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=57207
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=57205
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=57207
Your Comment