کوردپرێس:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەمە 16ی تەمووزی 2019 پاش ڕووداوی تەقەکردن لە کونسووڵی تورکیا لە هەولێر بەیانێکی فەرمیی دەرکرد و وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو ڕووداوە ڕایگەیاند بکەرانی ئەو هێرشە سزا دەدرێن.
لە ڕاگەیێندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا نووسراوە: بە توندى سەرکۆنەى ئەو کردەوە تاوانکارییە دەکەین کە نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە یەکێک لە ڕێستوڕانتەکانى هەولێر ڕوویدا و لە ئەنجامدا کارمەندێکى کونسوولخانەى تورکیا و هاووڵاتییێک گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکى دیکەش بریندار بوو."
ڕاگەیێندراوەکە ئەوەشی زیاد کردووە: "پرسە و سەرەخۆشى لە کەسوکارى قوربانیان دەکەین و هاوخەمیانین، هەروەها هەموو لایێک دڵنیا دەکەینەوە کە لایەنە پەیوەندارەکانى هەرێمى کوردستان خەریکى لێکۆڵینە و بەدواداچوونى جددین بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەران و بەسزاگەیاندنى یاسایییان، بە هیچ شێوەیێکیش ڕێگە نادرێت ئارامى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان بشێوێنرێت."
شایانی باسە ڕۆژی چوارشەمە 16ی تەمووزی 2019 ژمارەیێک کارمەندی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە ڕیستورانتێکی هەولێر تەقەیان لێکرا کە لە ئەنجامدا بریکاری کونسووڵی تورکیا گیانی لە دەست دا.
ئەوەش لە کاتێکدا بوو کە هەمان ڕۆژ سەرحەد ڤارتۆ وتەبێژی کۆمیتەی ڕاگەیاندنی پەکەکە لەگەڵ چوار گەریلای دیکە کوژران.
پەکە ڕەتی کردۆتەوە پێوەندیی بەو هێرشەوە ببێت کە کراوەتە سەر شاندی کونسووڵخانی تورکیا لە هەولێر.
كەناڵی "رووسیا الیوم" لەزاری دیار دەنیز بەرپرسی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە كە باڵی سەربازیی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"یە بڵاوی كردوەتەوە، هیچ پەیوەندییێكیان بەو هێرشەوە نییە، كە لەشاری هەولێر ئەنجام دراوە.
پێشتر لە ڕاگەیێندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش ڕایگەیاند لەگەڵ لایەنە فەرمییەکان لەسەر خەتن بۆ زانینی وردەکاریی کوژرانی دیپلۆماتکارێکی تورکی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
ئەوەش لە کاتێکدایە سهبارهت به گیان لەدەستدانی كارمهندێكی كۆنسولخانهی توركیا له ههولێر، وهزارهتی دهرهوهی توركیا رایگەیاند ههوڵهكان درێژهیان ههیه له رێگهی بهرپرسانی عێراق و لێپرسراوانی ناوخۆییهوه بۆ بهزوویی دۆزینهوهی ئهنجامدهرانی هێرشهكه.
هەواڵە پێوەندیدارەکان:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=57199
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=57207
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=57205
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=57207
Your Comment