بەپێی هەواڵی کوردپرێس یۆری بۆریسۆف جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا کە هاوکات بەرپرسی پیشەی بەرگریی ئەو وڵاتەیە لە لێدوانێکدا وتوویەتی ئامادەین بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ڕووسی دیدار و کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا ببێت و هەموو شتێکیش بۆ ئەو دیدارە ئامادەیە.
ناوبراو گوتیشی ناردنی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس 400 بۆ تورکیا بەردەوامە و 14هەمین فڕۆکەی هەڵگری ئەو سیستەمە بەرگرییە لەبنکە ئاسمانیی "میرتد (ئاکینجی)" لە ئەنقەرە نیشتۆتەوە.
شایانی باسە ڕۆژی چوارشەمە 17ی تەمووزی 2019 کۆشکی سپی ڕایگەیاند تورکیا لە پڕۆژەی دروست کردنی فڕۆکەی F-35 دەرکراوە لەبەر ئەوەی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس 400ی لە ڕووسا کڕیوە.
پێشتر ترەمپ ڕایگەیاندبوو ئەگەر تورکیا سیستەمی مووشەکیی ئێس 400ی ڕووسی بکڕێت ئیتر لە فڕۆکەی F-35 بێ بەش دەبێت.
Your Comment