کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 17ی تەمووزی 2019 شاندێکی دیپڵۆماسی و سەربازیی بەریتانیا سەردانی هەولێریان کرد کە پێکهاتبوو لە جەنەڕاڵ سێر جۆن لۆریمەر، راوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگری بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جۆن ویلکس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و جەیمس سۆرنتن, كۆنسوڵی گشتی نوێی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان.
شاندەکە سەردانی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و لە دیدارەکەیاندا مەسعوود بارزانی جۆن ویلكس باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق ڕاگەیاند: "بەو گۆڕانكارییە ئیجابییانەی كە لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان هاتوونهته ئاراوه و بهو پێشڤەچوونانهی له پەیوەندی و دانوساندنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕوویان داوە به ئومێد بهخشی دهزانن، پاڵپشتیی وڵاتەكەیشی بۆ حكوومەتی تازەی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و ئاماژەی بە ویستی بریتانیا دا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق".
لای خۆیشیەوە مەسعوود بارزانی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیای بە گرنگ وەسف كرد و هیوای خواست ئەو پەیوەندییانە بەرەو پێشەوە بچن و هیوای سەركەوتنیشی بۆ كونسووڵی گشتیی تازەی بریتانیا لە هەولێر خواست لە ئەرك و كاری نوێیدا.
بارودۆخی سیاسیی و دوا گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و هەروەها تاوتوێكردنی هەڕەشەكانی تیرۆریستانی داعش و مەترسیی دووبارە دەركەوتنەوەیان تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.
لە دیدارێکی جیاوازدا شاندە بەریتانییەکە لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش دیداری کرد.
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، له میانی دیدارەکەدا رایگهیاند، بهم زووانه لێژنه پەیوەندیدارەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا گفتوگۆی زیاتر دەکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکان, به پێی دهستوور.
شاندی میوان سەرەتا پیرۆزباییان لە سەرۆك وەزیران کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ و سەردانی شاندی باڵای ھەرێمی کوردستانیشیان بۆ بەغدا بە گرنگ و پێویست ناوبرد.
هەروەهاش له دیدارەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی گرنگی بەردەوامبوونی ھاوکاری و ھەماھەنگی بەریتانیا و ھاوپەیمانان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە گرنگیی بەردەوامبوونی ھەماھەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی جمووجۆڵەکانی داعش درا كه تا ئێستاش لە چەند ناوچەیێکی عێراق جموجۆڵیان ماوه.
Your Comment