په‌که‌که‌ گیانله‌ده‌ستدانی فه‌رمانده‌یێک و چوار گه‌ریلای دیکه‌ی ڕاگه‌یاند

به‌شی تورکیا- په‌که‌که‌ له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا گیانله‌ده‌ستدانی سه‌رحه‌د ڤارتۆ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی که‌جه‌که‌ و چوار گه‌ریلای دیکه‌ی ڕاگه‌یاند.

کوردپرێس:

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ی ته‌مووزی 2019 "کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی په‌که‌که‌" گیانله‌ده‌ستدانی پێنج گه‌ریلای ڕاگه‌یاند و په‌یامی بۆ خانه‌واده‌کانیان نارد که‌ یه‌کێک له‌وانه‌ش سه‌رحه‌د ڤارتۆ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی که‌جه‌که‌یه‌.

په‌که‌که‌ ئاماژه‌ی به‌ ناوی گه‌ریلا کوژراوه‌کان کرد که‌ بریتین له‌؛

- سه‌رحه‌د ئه‌مانوس- ڤارتۆ (ئه‌مروڵڵا دورسون) ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی که‌جه‌که‌

- سینانی سور (عه‌لی ئاکتاش)

- ناڤدار سنگه‌ر(میکایل ئۆزده‌میر)

- سه‌رحه‌د شه‌فه‌ک (ڤه‌هیپ ته‌کین)

- شیار فه‌رشین (جه‌لال ئۆزتورک)

په‌که‌که‌ له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌یدا ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه‌ که‌ ئه‌و فه‌رمانده‌ و گه‌ریلایانه‌ی په‌که‌که ڕۆژی 21ی ئازار‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردوومانی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ ڕۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که‌) گیانله‌ده‌ستدانی دیار غه‌ریب ئه‌ندامی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی که‌جه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و ئاشکرای کرد له‌ ڕۆژی 5-7-2019 له‌گه‌ڵ دوو که‌سی دیکه‌ له‌ هاوڕێکانی له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکدا له‌ قه‌ندیل گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕایگه‌یاندبوو که‌ دیار غه‌ریب محه‌ممه‌د ڕۆژی 27-6-2019 له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شی سوپا و میت له‌ لۆفه‌کانی كورته‌ک كراوه‌ته‌ ئامانج.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65073

Your Comment

You are replying to: .
captcha