به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزی کوردی سووریا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له باکوور و باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا نزیکه‌ی 10 هه‌زار چه‌کداری داعشی ده‌ستگیر کرد و نزیکه‌ی هه‌زار که‌س له‌و چه‌کدارانه هاووڵاتیی وڵاتانی‌تر جگه له عێراق و سووریا‌ن.
له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌رپرسانی کوردی سووریا کۆنفڕانسێکیان بۆ تاوتوێکردنی چۆنێتیی پڕۆسه‌ی دادگهییکردنی چه‌کدارانی داعش و به‌رده‌وامبوونی پڕۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر به‌ڕێوه برد چوونکه ژماره‌یێک له وڵاتانی بیانی ئاماده نیین چه‌کدارانی داعشی سه‌ر به وڵاته‌کانیان وه‌ربگرنه‌وه.
عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردی به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وتووه: کورده‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن دادگه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵیان بۆ دادگهییکردنی چه‌کدارانی داعش دابمه‌زرێنن و له ئێستادا دانووستان و مشتومڕه‌کان له‌سه‌ر چۆنێتیی دامه‌زراندنی دادگه‌که به‌رده‌وامه.
کورده‌کان ده‌ڵێین هیچ کێشه‌یێکیان له‌باره‌ی ژماره‌ی دادوه‌رانه‌وه نییه به‌ڵام ئه‌م پڕۆسه‌یه پێویستی به لۆجستی و یارمه‌تییێکی تایبه‌ته‌وه هه‌یه که ده‌بێ وڵاتانی بیانی یارمه‌تیده‌ری پڕۆسه‌که بن.
محه‌مه‌د پاته پارێزه‌ری ئه‌فریقای باشوور به فڕانس پرێسی وتووه: ده‌بێ دادگه‌که له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد و له‌و شوێنه که چه‌کدارانی داعش تاوانیان ئه‌نجام دراوه دابمه‌زرێت و قوربانییان و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وانیش بتوانن له پڕۆسه‌ی دادگه‌که‌دا ئاماده بن.
نه‌بیل بوودی پارێزه‌ری فه‌ڕه‌نسیش ڕایگه‌یاندووه: پێده‌چێت که به‌رپرسانی کوردی سووریا به شێوه‌ی جیدی هه‌وڵه‌کانیان بۆ دامه‌زراندنی دادگه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگهییکردنی چه‌کدارانی داعش چڕ کردۆته‌وه و خه‌ریکن به‌ڵگه‌ی قایم دژی چه‌کدارانی زیندانیکراوی داعش له‌و ناوچه‌یه کۆ ده‌که‌نه‌وه.
ژماره‌یێکی دیکه له پارێزه‌رانیش که له کۆنفڕانسی چۆنێتیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داعش به‌شدارییان کردبوو ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی دروستی پڕۆسه‌ی دادگهییکردنی چه‌کدارانی داعش له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد ده‌کرده‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment