به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) که له فراکسیۆنی حیزبه‌که‌ی له په‌رله‌مانی تورکیا قسه‌ی ده‌کرد ڕه‌خنه‌ی له هه‌نگاوی تورکیا گرت بۆ کڕینی سیسته‌می مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی و ڕایگه‌یاند: پڕۆژه‌یاسای داڕشتنی کاروباری دادیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان کرد به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه گه‌ڵاڵه‌ی کڕینی سیسته‌می S-400یان هێنایه په‌رله‌مان. پێداویستیی تورکیا S-400 نییه به‌ڵکوو پێداویستیی به‌په‌له‌ی تورکیا ئاشتی، دیموکراسی و عه‌داله‌ته.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسی له‌جیاتی ڕه‌خساندنی به‌ستێنی ئاشتی، دیموکراسی و عه‌داله‌ت له وڵات سه‌رچاوه‌کانی گه‌ل له ڕێبازی جه‌نگدا خه‌رج ده‌کات. هاوپه‌یمانێتییێک که له‌ژێر ناوی هاوپه‌یمانیی تورکیا له‌باره‌ی قسان ده‌که‌ن له ڕاستیدا هه‌مان هاوپه‌یمانێتیی S-400ه. ئه‌گه‌ر ئه‌م وڵاته له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوه ببرایه نه پرسی S-400 له‌ئارادا بوو و نه سیاسه‌ته ئاسایشخوازانهکان و له‌جیاتی ئه‌وه به‌ستێنی عه‌داله‌ت، ئازادی، دیموکراسی و ژیانێکی نوێ فه‌راهه‌م ده‌کرا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment