کوردپرێس:
به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به SNNی ڕاگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه 16ی 7ی 2019ی وه‌فده باڵاكه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ئه‌رێنی بووه و به‌غداش ئیراده‌یێكی باشی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ناوبراو زیادی کرد: له كۆبوونه‌وه‌كانی ڕۆژی ڕابردوودا گفتوگۆ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له بواره‌كانی دارایی، نه‌وت و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان کرا و بڕیاریش درا لیژنه‌ی هونه‌ری هه‌نگاوه‌كانی خۆی ده‌ست پێبكات.
به‌شیر حه‌داد له‌باره‌ی ڕاده‌ست كردنی نه‌وتی هه‌رێمیش به به‌غداد گوتیشی: ئێستا هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی خۆی ده‌فرۆشێت و به داهاته‌كه‌شی به‌شێكی پێداویستی ناوخۆیی دابین ده‌كات، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵ ئاماده بێت سه‌رجه‌م شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رێم خه‌رج بكات، ئه‌وكات هیچ كێشه‌یێک له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه دروست نابێت بۆ ڕاده‌ستكردنی نه‌وته‌كه‌ی به سۆمۆ.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment