ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سیاسیی تورکیا: سوپای تورکیا بۆ هه‌میشه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سیاسی- ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیی تورکیا (SETA) ئاماژه‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای تورکیا له‌ باکووری عێراق ده‌کات و پێی وایه‌ که‌ هێزه‌کانی تورکیا بۆ هه‌میشه‌ له‌ ناوچه‌ی خواکۆرکی هه‌رێمی کوردستان ده‌مێننه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سیاسی- ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیی تورکیا (SETA) شرۆڤه‌یێکی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا له‌ژێر ناوی چنگ له‌ ناوچه‌کانی باکووری عێراق ئه‌نجام داوه‌ و نووسیویه‌تی: ئۆپه‌راسیۆنی چنگی سوپای تورکیا به‌ هاوکاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستان (KDP)وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت. وابه‌سته‌ ئابوورییه‌کانی باکووری عێراق به‌ تورکیا و دروست‌بوونی نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌کان و ڕه‌هه‌ندی سه‌ربازیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری ده‌خوازێت له‌م ڕووه‌وه‌ هێزه‌کانی تورکیا بۆ هه‌میشه‌ له‌ خواکۆرک ده‌مێننه‌وه‌.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی شرۆڤه‌که‌دا هاتووه‌: له‌مدواییه‌دا تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان باشتر کردووه‌ و هه‌نگاوه‌کانی به‌ره‌و جێگربوون له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی باکووری عێراق هه‌ڵگرتووه‌. تورکیا ساڵی 2018ی زایینی ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌ژێر ناوی "سابت قه‌ده‌م" له‌ ناوچه‌ی ده‌ره‌جیکی باشووری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌ست پێکرد و له‌ ئێستادا ئۆپه‌راسیۆنی چنگی ده‌ست پێکردووه‌ و ده‌یهه‌وێت ڕێگری له‌ کۆنتڕۆڵی دووباره‌ی ناوچه‌کان له‌لایه‌ن PKKوه‌ بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65060

Your Comment

You are replying to: .
captcha