ڕێبەری باڵای ئێران: لە بەرانبەر دزییەکەی بەریتانیا بێدەنگ نابین

بەشی ئێران/ کوردی- ڕێبەری باڵای ئێران دیدار لەگەڵ پێشنوێژانی شارەکانی ئێراندا کۆمەڵێک تەوەری باس کرد و لەوان ئاماژەی بە دەستبەسەرداگیرانی کەستیی ئێرانی لەلایەن بەریتانیاوە کرد و ڕایگەیاند ئەو دزییەی بەریتانیا بێ وەڵام نامێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی سێشەمە 25ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 16ی تەمووزی 2019 ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئسیلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پێشنوێژانی شارەکانی ئێراندا وتارێکی پێشکەش کرد.

ئاسەتوڵڵاخامنەی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە کەشتییە دەستبەسەرداگیراوەکەی ئێران کرد و ڕایگەیاند: "ئەمە دزیی دەریایییە کە بەریتانیا کردوویەتی و با ئەوەش بزانێت کە ئەو دزییە بە بێ وەڵام ناهێڵینەوە."

ڕێبەری باڵای ئێران لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا باسی کەم کردنەوەی پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیشی کرد و گوتی: "قۆناغی یەکەم و دووهەمی کەم کردنەوەی پێبەندبوونمان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستی پێکردووە و قۆناغەکانی دواتریش لە کاتی خۆیدا دەست پێدەکات."

ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادیشی کرد: ئێران بە زیادیشەوە پێبەند بووە بە هەموو خاڵەکانی ڕێککەوتنی بەرجام و ئێستا کە بە بۆنەی بێ بەڵێنیی لایەنەکانەوە دەستی کردووە بە کەم کردنەوەی پێبەندبوونی خۆی ئەورووپییەکان بە بێ شەرمی ڕخنەی لێدەگرن. ئەوەش شتێکی قبووڵکراو نیە.

News Code 65044

Your Comment

You are replying to: .
captcha