به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران که به مه‌به‌ستی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی باڵای ئه‌نجومه‌نی ئابووری- کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی نیۆیۆرکی کردووه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌شی "هارد تاک"ی که‌ناڵی "بی بی سی"دا باسی له ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران کرد و ڕای‌گه‌یاند: ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ڕێککه‌وتنێکی قبووڵ‌کراو له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای ده‌ولییه‌وه بوو که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش له‌خۆ ده‌گرێته‌وه. گرنگ نییه که دانووستانکاره‌که‌ی ده‌وڵه‌تی پێشووی ئه‌مریکا بووه چوونکه ڕێککه‌وتن و دانووستانه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ئه‌نجام درا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌بیر سیاسه‌توانانی توندڕه‌وی کۆشکی سپی هێناوه و زیادی کرد: هه‌روا که ده‌زانن له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌وڵه‌ته‌کان ناناسێندرێن به‌ڵکوو وڵاتان ده‌ناسێندرێن که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌کانه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرێن.
زه‌ریف هۆشداری له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ته‌نگه‌ژه‌کان له که‌نداوی فارس دا و گوتیشی: ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بکرێت پێم وایه که‌س له ناوچه‌که‌ی ئێمه پارێزراو نابێت. وه‌رن ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ بکه‌ین. ئێمه پێویستمان به شه‌ڕ نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment