شاندێکی کوردستانی سووریا، سەردانی خانەوادەی دیار غەریبیان کرد

بەشی سووریا- شاندێکی کوردستانی سووریا، سەردانی خانەوادەی دیار غەریب، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی پەکەکەیان لە شاری سلێمانی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندەکە پێکهاتبوون لە هەریەک لە شاهۆز حەسەن، هاوسەرۆکی پەیەدە، غەریب حسۆ، هاوسەرۆکی تەڤدەم، وەلیدە بۆتی، هاوسەرۆکی دەستەی ماڵباتی شەهیدان، منور خالد، وتەبێژی ئەنجومەنی کانتۆنی قامیشلۆ، لوقمان ئەحمێ، سەرۆکی حزبی سەوز و تەڵاڵ محمەد، هاوسەرۆکی حزبی ئاشتی.

شاندەکەی کوردستانی سووریا، لە سەردانەکەیاندا پەیامی، سەرەخۆشییان گەیاندە خانەوادەی دیار غەریب دواتر لە لایەن وەلیدە بۆتی هاوسەرۆکی دەستەی ماڵباتی شەهیدان، پەیامی نووسراوی سەرەخۆشیی پێشکەشی دایکی دیار غەریب کرا.

سەرچاوە: هاوارنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65022

Your Comment

You are replying to: .
captcha