تورکیا ئۆپه‌راسیۆنی "هه‌وره‌تریشقه‌ی 15"ی له‌ دژی په‌که‌که‌ دەست پێکرد

بەشی تورکیا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنێک به‌ ناوی "هه‌وه‌رتریشقه‌ی 15"ی له‌ دژی چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان راگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا ڕایدەگەیێنێت: فه‌رمانده‌یی "درک" له‌ بتلیس له‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی "موتکی و سرب کایا" ده‌ستی به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ کردووه‌ و له‌و کرده‌ سه‌ربازییه‌دا 816 ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان به‌شدارن، ژماره‌یێکیان سه‌ر به‌ هێزی تایبه‌تن.

وه‌ک وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا ئاماژه‌ی پێداوه‌، "له‌ ده‌ستپێکی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌وره‌تریشقه‌وه‌ که‌ له‌ مانگی ته‌ممووزی رابردووه‌وه‌ ده‌ستیپێکراوه‌، تا ئێستا 143 چه‌کداری په‌که‌که‌یان کوشتووه‌ و توانیویانه‌ 74 ئه‌ندامی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ستگیر بکه‌ن، که‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ "تیرۆرست" ناویان ده‌بات".

هه‌روه‌ک دووپاتی کرده‌وه‌، له‌و کرده‌ سه‌ربازیانه‌دا 251 حه‌شارگه‌ و کۆگای چه‌کدارانی په‌که‌که‌یان له‌ناوبردووه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێکی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووه‌.

له‌ مانگی ته‌ممووزی ئه‌مساڵه‌وه‌ تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ ناوی "هه‌وره‌تریشقه‌" له‌ دژی چه‌کدارانی په‌که‌که‌ راگه‌یاندووه‌ و تا ئێستا چه‌ند قۆناغێکی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌کانی کوردستانی تورکیا ئه‌نجام دراون.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha