مه‌سروور بارزانی: ڕێگه‌ ناده‌ین خاکی هه‌رێم بۆ سه‌ر دراوسێکانمان به‌کار بهێنرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆنسووڵی ئێران له‌ هه‌ولێر کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ دیداره‌که‌دا جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ڕێگه‌ ناده‌ن هیچ تاکێک خاکی هه‌رێم بۆ سه‌ر دراوسێکانیان به‌کار بهێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ مورته‌زا عه‌بادی کونسووڵی ئێران له‌ هه‌ولێر کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ دیداره‌که‌دا مورته‌زا عه‌بادی پیرۆزبایی له‌ بارزانی کرد بۆ متمانه‌وه‌رگرتن له‌ په‌رله‌مان و پێکهێنانی کابینه‌ی نۆیه‌م و هیوای ته‌ندروستی و سه‌رکه‌وتنی بۆ سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم خواست.

ناوبراو هه‌روه‌ها په‌یامی پیرۆزباییی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌سروور بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی حکوومه‌تی به‌ ناوبراو ڕاگه‌یاند.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری، سیاسی، ئه‌منی، کاروباری زیندانییان و پێویستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا خرایه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی به‌ گرنگ ناو برد و ئاماده‌ییی کابینه‌که‌ی ده‌ربڕی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری هاوکارییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ شڵه‌ژاوییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ کرد و جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان ڕێگه‌ نادات هیچ تاکێک خاکی هه‌رێم بۆ سه‌ر دراوسێکانمان به‌کار بهێنێت.

شایانی باسه‌؛ مورته‌زا عه‌بادی سه‌ره‌ڕای کۆتایی‌هاتنی ڕاسپارده‌ییه‌کانی له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ستخۆشی له‌ هاوکارییه‌کانی مه‌سروور بارزانی کرد و ماڵئاوایی لێکرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64999

Your Comment

You are replying to: .
captcha