كوردانی ڕووسیا پیرۆزبایی له‌ مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کوردانی ڕووسیا په‌یامێكی پیرۆزبایییان ئاراسته‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.

کوردپرێس:

به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی مه‌سروور بارزانی وه‌ک سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌سایه‌تی و چالاكوان و مامۆستا و هونه‌رمه‌ندی كورد له‌ وڵاتی ڕووسیا پیرۆزبایی له‌ مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌ن و ده‌خوازن له ‌پاڵ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕووسیا، هاوكات گرنگیی زیاتر به‌ دیاسپۆرای كوردی بدرێت له‌ ڕووسیا تا بتوانرێت بۆ ئێستا و داهاتووی كوردستان سوود له‌ توانا ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانیان وه‌ربگیردرێت.

شایانی باسه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو 10-07-2019 په‌رله‌مانی کوردستان متمانه‌ی به‌ کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تیی مه‌سروور بارزانی به‌خشی و یه‌کێک له‌ کارنامه‌کانی کابینه‌ی نوێش باشترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64957

Your Comment

You are replying to: .
captcha