پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌سه‌ر ڕه‌وشی سه‌ربازیی که‌رکووک کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان گوتی: به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌کانی سوپای عێراق له‌سه‌ر ڕه‌وشی سه‌ربازیی که‌رکووک کۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێک له‌ ھێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی که‌رکووک سه‌ردانی میحوه‌ری پردێی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی کرد و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی ڕه‌وشی سه‌ربازیی که‌رکووکه‌وه‌ دانووستانیان کرد."

سه‌رچاوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ زیادی کرد: "سه‌ردانه‌که‌ی شاندی سه‌ربازیی که‌رکووک بۆ میحوه‌ری پێشمه‌رگه‌ په‌یوه‌ست بوو به‌و ڕه‌وشه‌ ئاڵۆزه‌ی که‌رکووکی گرتووه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق به ‌وردی باسیان له‌ ڕه‌وشی ئه‌منیی پارێزگای که‌رکووک کرد."

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ که‌ نه‌یویست ناوی ببرێت زیادی کرد: "له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕابردوودا ھه‌ردوولا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ھاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق دانووستانیان کرد به‌ڵام دیار نییه‌ که‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌که‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و چ ناوچه‌یێکی که‌رکووک ده‌گرێته‌وه‌ چوونکه‌ ھێشتا بڕیاری کۆتایی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌ڕاسیۆنی ھاوبه‌شه‌وه‌ نه‌دراوه‌."

سه‌رچاوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌رباره‌ی جووڵه‌ی داعش له‌ که‌رکووک ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد: "داعش له‌ چه‌ند ناوچه‌یێکی که‌رکووک جووڵه‌ی به‌ھێزه‌ و که‌ڵکیان له‌و ناوچانه‌ وه‌رگرتووه‌ که‌ ده‌که‌ونه‌ نێوان میحوه‌ری پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ که‌رکووک و پێکه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆن دژی داعش به‌ڕێوه‌ ببه‌ن."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64951

Your Comment

You are replying to: .
captcha