کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی هه‌ندێک ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی و لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کانی تورکیا خولی فێرکاریی زمانی کوردی له ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه چوو. ئه‌م خوله فێرکارییه به دوای دامه‌زراندنی هه‌ندێک که‌مپێنی زمانی کوردی و ئاراسته‌کردنی داواکاریی فراوان به‌و که‌مپێنانه له ئه‌سته‌نبۆڵ ساز کرا و به‌پێی هه‌ماهه‌نگییه ئه‌نجام‌دراوه‌کان بڕیاره خولێکی فێرکاریی هاوشێوه‌ش له ئه‌نقه‌ره، ئێزمیر، وان و ئامه‌د به‌ڕێوه بچێت.
فه‌وزی بۆلگان سکرتێری گشتیی بزاڤی ئازادی ئاماژه‌ی به به‌ڕێوه‌چوونی خولی فێرکاریی زمانی کوردی له ئه‌سته‌نبۆڵ کرد و گوتی: هه‌م له تورکیا و هه‌م له شاره کوردنشینه‌کاندا داواکارییێکی زۆر بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و خوله فێرکارییه له ئێمه کراوه. له 2 ناوچه‌ی جۆراوجۆری تورکیا خولی فێرکردنی زمانی کوردیمان بۆ منداڵان ڕێخستووه. خه‌ریکین په‌ره به پڕۆژه‌که ده‌ده‌ین، داواکارییێکی زۆر کراوه، ته‌نانه‌ت پێشنیاری پشتیوانیی ئابووریش ئه‌نجام دراوه. ژماره‌یێک له دایک و باوکه‌کان په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه ده‌گرن و داوا ده‌که‌ن منداڵه‌کانیان له ڕێگای زمانی کوردییه‌وه فێری بایه‌خه ئیسلامییه‌کان بن و مکووڕن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که منداڵه‌کانیان فێری زمانی کوردی بن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment