سه‌رۆکی شاره‌وانیی پاریس ستایشی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ دووه‌م ڕۆژی سه‌ردانیدا بۆ پاریس و له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ خاتوو ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی فه‌ڕه‌نسا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هیوای به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان شاره‌وانیی پاریس و پارێزگای هه‌ولێری خواست.

کوردپرێس:

له‌ دووه‌م ڕۆژی سه‌ردانیدا بۆ پاریس و له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ خاتوو ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی فه‌ڕه‌نسا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هیوای به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان شاره‌وانیی پاریس و پارێزگای هه‌ولێری خواست.

له‌ دیداره‌که‌دا که‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11/7/2019 له‌ شاره‌وانیی پاریس به‌ڕێوه‌چوو، خاتوو هیدالگۆ ستایشی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و فره‌ڕه‌نگی له‌ هه‌رێمی کوردستان و دۆخی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و یارمه‌تیدانی ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

تاوتوێکردنی دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندیی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژینگه‌ی جیهانی و مه‌ترسیی تیرۆر و چه‌ند پرسێكی دیكه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌که‌‌ بوون.

له‌ کۆتاییی دیداره‌که‌دا هه‌ردوولا دیارییان گۆڕییه‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 64937

Your Comment

You are replying to: .
captcha