بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەكێتی ئەورووپا لە بەیاننامەیێكدا رایگەیاندووە بەهۆی پرۆسەكانی گەران و پشكنینی نایاسایی گاز و نەوت لە نزیک قوبرس لەلایەن توركیاوە، ئەو گفتوگۆیانەی لەسەر ئاستی بەرز لەگەڵ ئەنقەرە بەرێوە دەچن و دانووستاندنەكانی تایبەت بەگواستنەوەی ئاسمانی گشتگیر هەڵدەپەسێرن، ئەوە سەرباری سڕكردنی پارەداركردنی توركیا بەو پارەیەی بۆ ساڵی داهاتوو بۆ ئەو وڵاتە تەرخان كراوە.
یەكێتییەكە ئەوەشی راگەیاندووە: لەژیر رۆشنایی هەڵكۆڵینی نایاسایی و بەردەوامی توركیا، یەكێتی ئەورووپا بڕیار دەدات بەهەڵپەساردنی هەموو جۆرە گفتوگۆیێكی تایبەت بە رێكەوتننامەی گواستنەوەی ئاسمانی گشتگیر، وە رەزامەندە بەوەی لەئیستادا هیچ جۆرە كۆبوونەوەیێكی گفتوگۆكاری ئاستبەرز لەگەڵ لایەنی توركی نەكرێت".
هەروەک بەیاننامەكە باسی لەوەش كردووە، ئەنجوومەنی ئەورووپا رەزامەندیی لەسەر پیشنیازێكی كۆمسیۆنی ئەورووپا داوە بەوەی هاوكارییەكان بۆ توركیا كەم بكرێنەوە، هەروەک داوا لە بانكی وەبەرهێنانی ئەورووپی دەكات چاو بە چالاكییەكانی پێدانی قەز بە توركیادا بخشێنێتەوە، لەناویاندا قەرزە سیادییەكان.
چاوەڕێ دەكرێت بڕیاری كۆتایی بۆ سزدانای توركیا بكەوێتە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لەكاتی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەورووپا.
وڵاتی قوبرس داوای لە یەكێتی ئەورووپا كردووە دژ بە جموجۆلەكانی توركیا بوەستنەوە دوای ئەوەی ئەو وڵاتە دوو كەشتی بەمەبەستی دەرهێنانی گاز و نەوت ناردە ناوچەیێكی نزیک قوبرس كە ئەو وڵاتە پێیوایە ئەوە ناوچەی ئابووری تایبەت بە خۆیەتی و گومان وایە برێكی زۆر نەوت و گازی تێدا بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment