به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی تورکیا ڕایانگه‌یاندووه که به‌مزووانه سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی وه‌رده‌گرین. ئه‌مریکا چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه هاوپێوه‌ند به‌و بابه‌ته گهمارۆیێکی قورس ده‌سه‌پێنێته سه‌ر تورکیا له‌وان ڕاده‌ستنه‌کردنی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری به‌ره‌ی پێنجه‌می F-35 به‌و وڵاته.
شه‌وی ڕابردوو (سێشه‌ممه 9ی ته‌مووزی 2019) مۆرگان ئۆرتاگۆس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌باره‌ی گریمانه‌ی وه‌رگرتنی S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیاوه گوتی: هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌باره‌ی کڕینی سیسته‌می S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیاوه نه‌گۆڕاوه و به‌پێی په‌سه‌ندکراوی کۆنگرێس له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته مامه‌ڵه ده‌که‌ین.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا زیادی کرد: ئێمه چه‌ندین جار ڕامانگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر تورکیا سیسته‌می S-400ی ڕووسی وه‌ربگرێت ئه‌وا به‌ره‌وڕووی سزا و لێکهوتهیێکی قورس ده‌بێته‌وه له‌وان سه‌پاندنی گه‌مارۆ بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردنی له پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35.
ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه که هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و خودی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌مباره‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment